هێرشبه‌رێك له‌سه‌ر داوای كیكی سێتین به‌ره‌و بارسێلۆنا به‌ڕێوه‌یه
"بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه له رێككه‌وتنی كۆتایی نزیك ده‌بێته‌وه"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، بارسێلۆنا به‌خێرایی له‌سه‌ر داوای راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌یان بۆ گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌رێكی به‌رازیلی چۆته سه‌رهێڵ.
تۆڕی هه‌واڵی ESPN، له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ماتیۆس فێرناندێزی ته‌مه‌ن 21 ساڵه‌ی یانه‌ی پاڵمێراس به‌شداریی دوایین مه‌شقه‌كانی یانه‌كه‌ی نه‌كردووه و سه‌رقاڵی ته‌واوكردنی گرێبه‌سته‌كه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا.
ماتیۆس له ناوه‌راست و پێشه‌وه یاری ده‌كات، پێش ئه‌وه‌ی رووبكاته پاڵمێراس یاری بۆ یانه‌ی بۆتافۆگۆی به‌رازیلی كردووه و له كۆی 76 یاری، 2 گۆڵ و 4 ئاسیستی كردووه، ئه‌م وه‌رزه‌ش به درێسی پاڵمێراس له 11 یاری گۆڵێكی كردووه.
