فڕۆکەکانی تورکیا بەرپرسێکی پەکەکە و برایەکیان لە شنگال کردە ئامانج
بەرپرسی گشتی یەبەشە بەهۆی هێرشی تورکیا گیانی لەدەستدا
K24 – ههولێر:
لە بۆردومانەکەی ئەمڕۆی شارۆچکەی سنونێ، بەرپرسی گشتی یەکینەکانی پاراستنی شنگال (یەبەشە) و برایەکی کوژراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، کاتژمێر11ـی سەرلەبەیانی، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، بارەگاکانی یەکینەکانی پاراستنی شنگاڵ لە کومەڵگای دوگۆڕێی سەر بە ناحییەی سنوونێ لە قەزای شىگالیان بۆردومانکرد و بەهۆی چەند کەسێک کوژرا و برینداربوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، لەو هێرشەدا، خەڵەف باپیر موراد سەعدوون ناسراو بە سەردەشت شنگالی، بەرپرسی گشتی هێزەکانی یەبەشەی سەر بە پەکەکە کوژراوە.
هەر لەو هێرشەدا برایەکی سەردەشت شنگالی بەناوی ئەیمەن شنگالی کوژراوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سوپای عێراقیش، لە هێرشەکەدا، پێنج کەس کوژراون.