حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەیاسای چاکسازیی تاوتوێ کرد

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە

K24 – هه‌ولێر:

ئەنجوومەنی وەزیرانی ‌هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆبووەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران، باس لە پرۆژەیاسای چاکسازیی کراوە.

بڕیارە سبەی پێشنجشەممە، پەرلەمانی کوردستان، دەنگدان بۆ پرۆژەیاسای چاکسازیی بکات ئەمەش دوای ئەوەی خوێندنەوەی دووەمی بۆ کرا.