وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات
له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسان كۆده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، كه‌مێكی دیكه وەزیری دەرەوەی قەتەر بگاته هه‌ولێری پایته‌ختی هەرێمی کوردستان.
دوێنێ لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، "محەمەد عەلی حەکیم"، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، "محەمەد عەبدولرەحمان" جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، بە سەردانێک ده‌گاتە بەغدا.
ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی عێراق كۆبووه‌وه.
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و بڕیاره له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.