نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر دۆخی عێراق و ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن
هه‌رێمى كوردستان به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته سه‌ردانی شاندی قه‌ته‌ر
K24 – هه‌ولێر:
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌رێمى كوردستان به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته سه‌ردانی شاندی قه‌ته‌ر بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و جه‌ختى له كارى هه‌موو لایه‌ك بۆ پاراستنی ناوچه‌كه كرده‌وه، كه هێشتا مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی داعشى له‌سه‌ر ماوه.
لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر رایگه‌یاند، ئه‌وان به بایه‌خه‌وه ده‌ڕواننه رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه به‌تایبه‌تی كه له پێگه‌یه‌كدایه ده‌توانێت هاوكار بێت بۆ خاوكردنه‌وه‌ى گرژییه‌كان، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌وان گرنگیی به په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن له بواره جیاوازه‌كاندا.
تاوتوێكردنی هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر و ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له هه‌رێمى كوردستان و هاتنی تیمێكی ته‌كنیكی قه‌ته‌ری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵسه‌نگاندن له‌مباره‌یه‌وه، دۆخی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان و چۆنییه‌تیی هاوكاریكردنیان، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.

