فه‌ره‌نسا: تاكه چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانی ئێران رازیبوونی تارانه به رێككه‌وتنێكی نوێ
داوا له تاران ده‌كات پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی بێت
K24- هه‌ولێر:
ژان ئیڤ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا دووپاتی ده‌كاته‌وه، تاكه چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانی ئێران رازیبوونی تارانه به دانوستانكردن بۆ رێككه‌وتنێكی نوێی فراوان و كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته.
لۆدریان گوتیشی: رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران له مه‌ترسیدایه و داواشی له تاران كرد، پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی بێت له‌باره‌ی رێككه‌وتنه‌كه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئامانج میكانیزمی له نه‌هێشتنی ناكۆكی له نێوان هه‌ریه‌ك له فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی دیپلۆماسییه بۆ ئه‌و پرسه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، هه‌ر ئه‌مڕۆ ستیڤن منوچین، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، واشنتن له‌و باوه‌ڕه‌دایه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران رای خۆیان خسته پاڵ هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا، به‌م نزیكانه سزایێكی به‌كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنن.
به‌م دواییانه تاران نیازی خۆی بۆ پابه‌ندنه‌بوون به كۆت و به‌نده‌كانی پیتاندنی یۆرانیۆم راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه، چیتر پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وتنه نابێت، كه له ساڵی 2015 له نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 واژۆ كرابوو. ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، گرژی نێوان واشنتن و تاران له لێواری ته‌قینه‌وه نزیك بووه‌وه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز + روسیا الیوم
H.B