كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، لە نێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا دەبێت، دواتر دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمەباران لە كاتەكانی شەودا. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 15 و سلێمانی و دھۆك 13 پلە، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 16 پلەی سیلیزی دەبێت.
لە بارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت لەگەڵ بارانبارین، لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی بەفر دەبارێت.



