حکوومەتی هەرێمی کوردستان: پاشگەزبوونەوە لە چاکسازیی نییە

حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە لەسەر پرۆژەیاسای چاکسازیی روونکردنەوە دەدات

K24 – هه‌ولێر:

جوتیار عادل، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرەڕای ئەو بەربەستانەی دەهێنرێنە بەردەم پڕۆژەیاسای چاکسازیی، پڕۆژەیاسای چاکسازیی ئەنجام دەدرێت.

روونیشکردەوە، مووچەی هیچ کەسێک نابڕدرێت، بەڵکو دادپەرەوریی لە پێدانی مووچە فەراهەم دەکرێت.

لای خۆیەوە، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، رایگەیاند، حکوومەت هەوڵدەدات لیستی مووچەی پێشمەرگە و شەهیدان و کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەو کەسانە پاک بکاتەوە کە ناشایستەن.

روونیشکردەوە، مووچەی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی هاوشێوەی بەغدای لێدەکرێت.

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لەو کۆنفراسە رۆژنامەوانییە گووتی، حکوومەت لە ماوەی 60 رۆژ پڕۆژەیاسای چاکسازیی، لە دوای پەسەندکردنی لە پەرلەمان، جێبەجێدەکات.

H.J