"ئێران چاوەڕێی ھەنگاوی ئەوروپایە"
زەریف: رێككەوتننامەكە لە دەست ئەوروپییەكاندایە نەك ئێران
K24 - ھەولێر
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، داھاتووی رێككەوتننامەی ئەتۆمی پەیوەندی بە ھەنگاوەكانی داھاتووی ئەوروپا و جێبەجێكردنی بەڵێنەكانیان ھەیە.
زەریف، لە تویتێكدا رەخنەی لە وڵاتانی ئەوروپا بۆ جێبەجێنەكردنی بەڵێنەكانیان بۆ پاراستنی رێككەوتننامەی ئەتۆمی گرت و دەشڵێت، ئەمەریكا بە كشانەوە لە رێككەوتنی ئەتۆمی یاساكانی پێشێلكردووە و وڵاتانی ئەوروپاش داواكارییەكانی ئەمەریكا بۆ گەمارۆ خستنەسەر ئێران جێبەجێ دەكەن.
راشیگەیاند "داھاتووی رێككەوتننامەكە لە دەست ئەوروپییەكاندایە، نەك ئێران".
ھ.م