له په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووك پشكی عه‌ره‌ب له دامه‌زراندن پێنج ئه‌وه‌نده‌ی پشكی كورده
خستویانەتە ئەستۆی بەڕێوبەری پەروەردەی کەرکووک
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگاری كه‌ركووك، راكان سه‌عید جبووری، لەگەڵ بەڕێوبەری پەروەردەی شارەکە لە کۆی 2885 پلەی وەزیفی 1750 پلەیان داوە بە پێکهاتەی عەرەب و 500 پلەی وەزیفیش بۆ کورد و 412 پلەش بۆ تورکمان، ئەم دابەشکارییە له لایه‌ن كورده‌وه به نادادپه‌روه‌رانه له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت. بۆیە هەردوو پێکهاتەی کورد و تورکمان رەتیان کردەوە، تورکمانەکان خۆپێشاندانیان ئەنجامدا و داوایان کرد هەرچی دامەزراندنە رابگیرێت، کوردیش پشتیوانیان دەکات.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش لەبەغدا، به‌شیر حه‌داد، رایگه‌یاند، بەرپرسانی پەروەردەی عێراقی بانگێشتی پەرلەمان کردووە؛ لێی پرسیون ئەم نایەکسانە بۆچی؟ ئەوانیش خستویانەتە ئەستۆی بەڕێوبەری پەروەردەی کەرکووک، بۆیە لێژنەیەک پێکهێنراوە و بڕیارە لە (10) رۆژدا بەدواداچون بکەن بۆ پرۆسەی دامەزراندنەکە.