لێدوانێك لە گوتەبێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە
سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌ره‌خۆشی له كه‌س و كاری قوربانیان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
دوای نقوومبوونی به‌له‌مێكی په‌نابه‌ران له چه‌ند رۆژی رابردوودا له ئاوه‌كانی نێوان توركیا و یۆنان، كه له رووداوه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستانیش بوونه قوربانی، جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا جه‌خت له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی حكوومه‌ت:
لە چه‌ند رۆژی رابردوودا، به‌هۆی نقوومبوونی به‌له‌مێك له نێوان تورکیا و یۆنان، بەداخەوە ژماره‌یه‌ك كه‌س بوونه قوربانی، كه هه‌ندێك هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستانیشی تێدابوو.
رێزدار مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوێنێ له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، وێرای ده‌ربڕینی هاوخەمی خۆی له‌گەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیان، دەزگاکانی حکومەتیشی راسپارد کە هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەك بکەن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانییان بۆ هه‌رێمی كوردستان.
جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
٢٠٢٠/١/١٦
16 کانوونی دووەم 2020
H.B