پهرلهمانتار شادی نهوزاد: وازم لە فراکسیۆنی شاسواری قاچاغچی ھێناوە
شاسوار 52 مليۆن دۆلاری حكومهتی لایه
K24 – ههولێر:
ئهندامی پهرلهمانی كوردستان، شادی نهوزاد، ئهمڕۆ دوای پهسندكردنی پڕۆژهیاسای چاكسازی، كه جیا له ههڵوێستی نهوهی نوێ، دهنگی پێی داوه، روونكردنهوهیهكی بۆ رایگشتی بڵاوكردهوه.
له روونكردنهوهكهدا هاتووه، " بۆ خاتری پاراستنی یەکڕیزی ئۆپۆزیسیۆن لە پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ ھاوڕێکانم لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ مامەوە".
ههروهها هاتووه: "شاسوار کە 52 ملیۆن دۆلاری حکومەتی لایە و بە سەفەقات و رێکەوتنی نھێنی و پشت پەردە نەیداوەتەوە حکومەت، شێت و ھاربوە".
شادی نهوزاد راشیگهیاند لهمڕۆوه به تهواوی دهستبهرداری نهوهی نوێ بووه و نووسیویهتی: " ئیتر بڕیاری کۆتاییم دا و بە فەرمی نامەی وازھێنانم لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ تەسلیمی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد. بۆیە من خۆم وازم لە فراکسیۆنی شاسواری قاچاخچی ھێناوە نەك بە پێچەوانەوە".
ڕونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی
ھەموان ئەزانن من بەر بەرچاوی راگەیاندن و بۆ ڕای گشتی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا چەند مانگ پێش ئێستا، باسی ئەوەم کرد کە شاسوار عەبدولواحید خیانەتی لە خۆبەخشانی نەوەی نوێ کردوە و بە پێچەوانەی بەڵێنەکان، نەوەی نوێی کردوە بە کۆمپانیای بنەماڵە و کردویەتی بە قوربانی سەفەقات و عەقدی بازرگانی. لە خیانەتەکانی شاسوارەوە لە بەڵێنەکان تا ئێستا، من ھەمیشە وەك قاچاخچیەکی ساختەچی سەیری شاسوارم کردوە، بەڵام بۆ خاتری پاراستنی یەکڕیزی ئۆپۆزیسیۆن لە پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ ھاوڕێکانم لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ مامەوە.
دوای ھاتنە پێشەوەی پرۆژە یاسای چاکسازی، ئێمە بە ھاوکاری چەند پەرلەمانتارێکی دڵسۆز زۆر کارمانکرد کە ئەو کۆمپانیا چاوچنۆکانەی کە شاسوار یەکێکە لەوان، پێکەوە ھەزار ملیۆن دۆلاری حکومەتیان لایە و حکومەتیش چاوپۆشییان لێئەکا و لێیان وەرناگرێتەوە، ناچار بکرێن ئەو پارەیە بگێڕنەوە بۆ حکومەت و حکومەتیش بیدات بە کەمئەندامان و کەسوکاری شەھیدان و موچە کەمەکان بەرز بکاتەوە، بۆیە شاسوار کە 52 ملیۆن دۆلاری حکومەتی لایە و بە سەفەقات و رێکەوتنی نھێنی و پشت پەردە نەیداوەتەوە حکومەت، شێت و ھاربوە.
من وەك پەرلەمانتارێك کە سوێندم خواردوە بەرژەوەندی خەڵك بکەمە سەروی بەرژەوەندی حیزبەوە، کاتێك بینیم شاسوار خەریکە مامەڵە بە فراکسیۆنەکەمانەوە ئەکات و خەریکە لە پشتەوەی ئێمە رێکەوتنی نھێنی بکات و شکۆ و بڕیاری ئێمە بگۆڕێتەوە بۆ خاتری دەستبەسەراگرتنی 52 ملیۆن دۆلارەکە، ئیتر بڕیاری کۆتاییم دا و بە فەرمی نامەی وازھێنانم لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ تەسلیمی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد. بۆیە من خۆم وازم لە فراکسیۆنی شاسواری قاچاخچی ھێناوە نەك بە پێچەوانەوە.
جارێکیتر ھەموان دڵنیا دەکەمەوە، من پابەندی بەڵێنەکانی خۆمم لە روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و ستەمی دەسەڵات لە کوردستان.
شادی نەوزاد
