عێراق.. پرسی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌بێته‌وه رۆژه‌ڤ
تا ئێستا هیچ هه‌وڵێك بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخی چه‌قبه‌ستوویی سه‌ری نه‌گرتووه
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ھەوڵەکان بۆ دانانی سەرۆك وەزیرانێکی نوێ بۆ عێراق بێ ئەنجام بوون، شارەزایان ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە به تاکە رێگا ده‌زانن، بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندەران رازی بکات و وڵات لە سەرۆك وەزیرانی کاربەریکەر رزگار بکات.
جه‌ختیش ده‌كرێته‌وه، به‌بێ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە، ئەگەر سەرۆك وەزیرانێکی دیکەش لە شوێنی عادل عەبدلومەھدی دەستبەکاربێت، سەرۆك وەزیران لە دۆخی کاربەرێکەری دەمێنێتەوە، ھەوڵێکی جددیش ھەیە لایەنە سیاسیەکانی عێراق، سەرۆك وەزیرانێکی کاتی ھەڵبژێرن، بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی دیاریکراو ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن بکات.
عادل عەبدولمەھدی سەرۆك وەزیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، بە فەرمی داوای لە سەرۆك کۆمار و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە، دۆسیه‌ی حکوومەت و کاندیدی سەرۆك وەزیران یەکلایی بکەنەوە.
H.B