فه‌ره‌نسا شارڵ دیگۆڵ ده‌نێرێته خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری سه‌ربازی
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ئیمانوێڵ ماكرۆن، بڕیاریدا، كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی "شارڵ دیگوڵ" ره‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات.
بڕیاره له‌م مانگه‌وه تا مانگی نیسان/ ئه‌پریلی داهاتوو، ئه‌و كه‌شتییه سه‌ربازییه‌ی فه‌ره‌نسا له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێت، بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی له پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی فه‌ره‌نسا بكات.
ناردنی ئه‌و كه‌شتییه گه‌وره‌یه‌ی سوپای فه‌ره‌نسا بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاوكاته له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا.