هه‌زاران چه‌كداری میلیشیاكانی سووریا گواستراونه‌ته‌وه بۆ لیبیا
بۆ شه‌ڕكردن
K24 – هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، تا ئه‌مڕۆ توركیا (1750) چه‌كداری میلیشیاكانی له سووریاوه گواستووه‌ته‌وه بۆ لیبیا.
روانگه‌كه روونیكرده‌وه، له چه‌ند رۆژی رابردوودا (پێنج) چه‌كداری ئه‌و گرووپانه له شه‌ڕه‌كانی لیبیا كوژراوون. ته‌رمی ژماره‌یه‌كیان گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ عه‌فرین له باكووری خۆرئاوای سووریا.
هه‌روه‌ها گوتی: ژماره‌ی كوژراوانی میلیشیاكان له لیبیا له سه‌ره‌تای چوونیانه‌وه بۆ ئه‌و وڵاته گه‌یشتووه‌ته (19) چه‌كدار.
به گوێره‌ی زانیاری روانگه‌كه توركیا به گشتیی (3250) چه‌كداری ئه‌و گرووپانه‌ی ره‌وانه‌ی لیبیا كردووه.
توركیا پشتیوانی له حكومه‌تی ته‌رابلووس ده‌كات، كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه دانی پێدا نراوه.
ئیمارات، سعوودیه و میسریش پشتیوانی له خه‌لیفه حه‌فته‌ر ده‌كه‌ن، كه دژی حكومه‌تی ته‌رابلووس له شه‌ڕدایه و ده‌یه‌وێت پایته‌خت كۆنترۆڵ بكات.