خامنه‌یی به چه‌كه‌وه ده‌ركه‌وت
زلـله‌مان له ئه‌مه‌ریكا وه‌شاند
K24 – هه‌ولێر:
له نوێژی ئه‌مڕۆی تاران‌دا، عه‌لی خامنه‌ئی، رابه‌ری شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران وتارێكی خوێنده‌وه و به چه‌كه‌وه ده‌ركه‌وت.
خامنه‌یی یه‌كه‌مجاره له ماوه‌ی هه‌شت ساڵی رابردوودا به‌و جۆره له نوێژی هه‌ینی تاران‌دا ده‌ربكه‌وێت و وتار بدات و چه‌كێكی قه‌ناسی پێ بێت.
له وتاره‌كه‌یدا خامه‌نه‌ئی رایگه‌یاند، سوپای پاسداران زللـه‌یه‌كی توندی له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داوه.
ره‌تیشیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی له رێی بریكاره‌كانیه‌وه شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكا بكات و دووپاتیكرده‌وه، له تۆڵه‌ی قاسم سوله‌یمانی ئێران گورزی له "خۆسه‌پێنی جیهانی" وه‌شاندووه.

