لافاو به هانای ئاگره‌كه‌ی ئوستراڵیاوه ده‌چێت
لافاو شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی ته‌نیوه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ با و بۆرانێكی به‌هێز له كه‌ناراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئوستراڵیاوه هه‌ڵیكرد و وێڕای ته‌نینی شه‌قامه‌كان به لافاو و داخستی شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان، لافاوه‌كه به هانای ئه‌و ئاگره‌شه‌وه هات، كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه به‌ر دارستانه‌كانی ئه‌و وڵاته كه‌وتووه و تا ئێستا سه‌دان هێكتار به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه سووتاون.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵده‌ری رۆیته‌رز، لافاوه‌كه هه‌رسێ ویلایه‌تی فیكتۆریا، نیو ساوس ویڵز و كوینزلاندی گرتووه‌ته‌وه، كه هه‌مان ئه‌و ولایه‌تانه‌ن، كه ئاگر له دارستانه‌كانیان كه‌وتووه‌ته‌وه و به‌هۆی ئه‌و ئاگره‌وه زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه.
نووسینگه‌ی چاودێری كه‌ش و هه‌وا له ویلایه‌تی كوینزلاند له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، "خه‌ریكه بارانه به لێزمه‌كه كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت، جارێكی دیكه‌ش با و بۆرانه‌كه هه‌ڵبكاته‌وه".
له مانگی ئه‌یلووله‌وه ئوستراڵیا به سه‌ختترین وه‌رزی سووتانی دارستانه‌كانی له مێژووی خۆیدا گوزه‌ر ده‌كات، كه تا ئێستا 29 كه‌س به‌هۆی ئاگری دارستانه‌كانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و به ملیۆنه‌ها گیانه‌وه‌ریش له‌ناوچوونه و زیاتر له 2 هه‌زار و 500 خانوو و ماڵیش سووتاون و رووبه‌ری دارستانه سووتاوه‌كانیش به‌قه‌د رووبه‌ری وڵاتی بولگاریا ده‌بێت.
H.B