كیكی: هه‌ر رۆڵێك به یاریزانه‌كان بده‌م بۆیان نییه ڕه‌تی بكه‌نه‌وه
كیكی: ئه‌گه‌ر یارییه‌ك ببه‌ینه‌وه ئاستی تیپه‌كه‌م باش نه‌بێت زۆر توڕه ده‌بم
بارسێلۆنا سبه‌ی له لالیگا یه‌كه‌مین یاری به سه‌ركردایه‌تی راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌یان له یاریگه‌ی كامپ نوو ده‌كات، كیكی سێتیێن جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی تیپی دووه‌می بارسێلۆنا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌یه یاری بۆ تیپی یه‌كه‌م بكه‌ن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 18 جه‌نیوه‌ری 2020، كیكی سێتیێن بۆ یه‌كه‌مجار وه‌ك راهێنه‌ری نوێی بارسێلۆنا به‌شداریی له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی پێش یارییه‌كان كرد، له وه‌ڵامێكی رۆژنامه‌نووساندا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له نێو یاریگه رۆڵ به هه‌ر یاریزانێك بدات بۆی نییه ڕه‌تی بكاته‌وه، ده‌شڵێت: قسه‌م له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسی و سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان كردووه و پێم گوتوون بردنه‌وه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر ئاستبه‌رزی وچێژی له‌گه‌ڵ نه‌بێت توڕه ده‌بم.
كیكی گوتیشی: ناتوانم ئه‌و راستییه بشارمه‌وه كه مێسی یاریزانێكی ده‌گمه‌ن و نایابه، لیۆ یاریزانێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه و باشترینی مێژووه، كاره‌كان بۆ راهێنه‌ر زۆر ئاسان ده‌كات.
كیكی ده‌شڵێت: ماوه‌ی 6 مانگ بوو قاچم به‌ر تۆپ نه‌كه‌وت بوو، زۆر بیری یاریگه‌كانم ده‌كرد، بۆیه له یه‌كه‌مین راهێنانه‌كان له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانی بارسێلۆنا یاریم كرد و قاچم له تۆپ دا و زۆر چێژم وه‌رگرت، ته‌نانه‌ت هه‌ر رۆژێك له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا تێپه‌ڕ ده‌كه‌م چێژی خۆشتر له رۆژی پێشووتر هه‌ست پێده‌كه‌م.
كیكی گوتیشی: له‌وه‌ته‌ی به راهێنه‌ری بارسێلۆنا ده‌ستنیشان كراوم زیاتر له 700 نامه‌م بۆ مۆبایله‌كه‌م هاتووه و نه‌متوانیوه وه‌ڵامیان بده‌مه‌وه.
له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا كیكی گوتی: چه‌ندان هێرشبه‌ری به توانا‌مان بۆ شوێنگره‌وه‌ی لویس سوارێز هه‌یه، هه‌ڵبه‌ت سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی تیپی دووه‌می بارسێلۆنا ده‌رفه‌تی یاریكردنیان بۆ تیپی یه‌كه‌م هه‌یه.
له گه‌ڕی بیسته‌می لالیگا، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه بارسێلۆنا له كامپ نوو له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و میوانداریی گرانادا ده‌كات، گرانادا بۆ یه‌كه‌مجار له 2011 به‌شداریی له لالیگا كرد، له‌وكاته‌وه 13 جار رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌ته‌وه، بارسا 11 یاری بردۆته‌وه و 2 یاریشی دۆڕاندووه و هیچ یارییه‌كیش به به‌رامبه‌ربوون كۆتایی نه‌هاتووه.
