كۆمپانیایه‌كی فڕۆكه‌وانی هۆشداری له "گواستنه‌وه‌ی تیرۆریستان" ده‌دات
تیرۆریستان به ئاسایی ده‌گوازرێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی ئه‌فریقی له ناوچه‌ی به‌نغازی لیبیا، هۆشداری له به‌كارهێنانی هێله ئاسمانییه‌كه‌یان ده‌دات بۆ گواستنه‌وه‌ی "تیرۆریستیانی بیانی" بۆ لیبیا و به‌شداریكردنیان له شه‌ڕی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته.
ئیداره‌ی كۆمپانیاكه داوا له غه‌سان سه‌لامه نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات بۆ لیبیا، هه‌ڵوێستی هه‌بێت و به گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سزای ئه‌و كه‌سانه بدات، كه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش گرته‌ی ڤیدیۆییان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا ده‌یان چه‌كداری سووری به جلی سه‌ربازییه‌وه له‌ناو فڕۆكه‌یه‌كن و ده‌چنه لیبیا.
لای خۆیه‌وه رۆژنامه‌ی "الشاهد"ی لیبی بڵاویكردووه‌ته‌وه، "ئه‌و چه‌كداره چه‌ته و به‌كرێگیراوانه له‌ناو فڕۆكه‌یه‌كی هێلی ئاسمانی ئه‌فریقین، به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه لیبیا و بچنه ریزی میلیشیاكانی حكومه‌تی ویفاق".
فيديو يظهر عدد من المرتزقة السوريين على متن طائرة الخطوط الجوية "الأفريقية" قبيل انتقالهم إلى العاصمة الليبية طرابلس للانضمام إلى صفوف ميليشيات حكومة الوفاق المعترف بها دولياً. #ليبيا pic.twitter.com/nolw1rVnve
— صحيفة الشاهد الليبية (@LyWitness) January 18, 2020

ئ. م