كەشناسی: بەفر و باران بەردەوام دەبێت

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر         

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، ھەوری تەواو دەبێت و لە زۆربەی كاتەكان نمەباران دەبارێت و تەم دروست دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 10 و سلێمانی و دھۆك 9 پلە، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 12 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە كاتەكانی ئێوارەدا.