سلێمانی.. 180 كه‌س له ساڵی 2019 به رووداوی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ست داوه
249 هه‌زار سه‌رپێچی تۆمار كراوه
K24 - سلێمانی:
رائید كاروان محه‌ممه‌د، گوته‌بێژی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، له ساڵی 2019دا له پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری 1247 رووداوی هاتوچۆ تۆمار كراون، له ئه‌نجامیشدا 180 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و 3735 كه‌س بریندار بوونه.
رائید كاروان بۆ رادیۆی ترافیك ئێف ئێمی تایبه‌ت به هاتووچۆی سلێمانی گوتی: " له كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ست داوه، 141 كه‌سیان سه‌رنشین و 35 پیاده و چوار كه‌سیشیان شۆفێر بوون".
گوته‌بێژی هاتوچۆی سلێمانی هۆكاری سه‌ره‌كیی روداوه‌كانی ئاشكرا كرد و وتی:" به پله‌ی یه‌كه‌م تیژڕه‌وی، دووه‌م هۆكاریش بێ ئاگایی شۆفێر و سێیه‌میش مه‌ینۆشی دێت".
له‌باره‌ی سه‌رپێچه‌كانیشه‌وه، رائید كاروان محه‌ممه‌د ئاشكرای كرد، 249 هه‌زار سه‌رپێچی له سنووری پارێزگای سلێمانی تۆمار كراون".
ئ. م