نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژھەڵات لە ھەولێر ھاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە

ئــاگــاداریەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژھەڵات

K24 - ھەولێر

لە راگەیەندراوێكدا نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات لە ھەولێر، ھاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە، كە بە ھۆی نۆژەنكردنەوەی ھۆڵەكانی نەشتەرگەریی نەخۆشخانەكه‌یان، بۆ ماوەیەك نەشتەرگەریی لە نەخۆشخانەکە ناکرێت.

لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: ""هاووڵاتیانی شاری هەولێر و دەوروبەری ئاگادار دەکەینەوە، کەوا ئێستا بە هۆی نۆژەنکردنەوەی هۆڵەکانی نەشتەرگەریی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات، تا ماوەیەک نەشتەرگەریی لە نەخۆشخانەکەمان ناکرێت".

ئاماژە بەوەش كراوە: "ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە نەشتەرگەریی ئێسک و شکان هەیە، سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا بکەن، ئەو نەخۆشانەش كە پێویستیان بە هەر نەشتەرگەرییەکی تر هەبێت، لە نەخۆشخانەی رزگاری بۆیان ئەنجام دەدرێت، تا ئەو کاتەی هۆڵی نەشتەرگەریی نەخۆشخانەکەمان دەکەوێتەوە کار".

ھ.م