دوو ژن لە پشدەر بە ھۆی سوتانەوە گیانیان لەدەست دا

یەكێكیان دوای وەرگرتنی چارەسەر لە سلێمانی گیانی لەدەست دا

K24 - رانیە

لە ماوەی دوو رۆژدا لە سنووری پشدەر، دوو ژن بە هۆی سووتانەوە گیانیان لەدەست دا، کە یەکێکیان دوو گیان بووە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێری كوردستان24، رۆژی شەممە 18/1/2020، بە هۆی زۆریی رێژەی سووتاوییەکەی، ژنێك بە ناوی ئەستی حەمەدئەمین سلێمان، دانیشتویو گوندی مەمکانی سنووری شارەدێی سەنگەسەری دەڤەری پشدەر، گیانی لەدەست دا".

ئەو ژنە، کە تەمەنی 23 ساڵ بوو، پێشتر لە نەخۆشخانەی فێرکاریی شەهیدانی نوێی قەڵادزێ چارەسەری سەرەتایی بۆ کرا بوو، بەڵام بە هۆی زۆریی رێژەی سووتاوییەکەی لە سەنتەری چارەسەری سووتاویی سلێمانی گیانی لەدەست دا.

گیان لەدەستدانی ئەو ژنە لەکاتێکدایە كه‌ رۆژێک پێشتر، ژنێكی دیكە بە ناوی بەرزی یاسین حەمەد، تەمەن 21 ساڵی دانیشتووی گوندی قادراوای سنووری پشدەر، بە هۆی رێژەی سووتاییەکەی گیانی لەدەست دا.

بە وتەی کەسە نزیکەکانی، بەرزی دایکی منداڵێکە و لە کاتی سووتانیشی دووگیان بووە و زۆریی رێژەی سووتاوییەکەی وای کردووە گیان لەدەست بدات.

ھ.م