ههرێمی كوردستان له ململانێكانی وڵاتان لهسهر خاكی عێراق بێلایهنه
"سیاسهتێكی هاوسهنگ پهیڕهو كراوه"
K24 - ههولێر:
ھەرێمی كوردستان لە بەرامبەر گرژی و ئاڵۆزییەكانی ئەم دواییەی ناوچەكە، سیاسەتێكی ھاوسەنگی پەیرەو كردووە و له دژی بهرهیهكهوه نەچوونەتە دژی ھیچ بەرەیەكی دیكە. سێ سەرۆكایەتییەكەی ھەرێمی كوردستان ھۆشداریشیان لەوە داوە كه نابێت خاكی عێراق بكرێتە شوێنی یەكلاییكردنەوەی ناكۆكییە ھەرێمی و نێودەڵەتییەكان.
سێ سەرۆکایەتیەکەی ھەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان، ھەر زوو رەتیان کردەوە له دژی بەرەیهك، بچنە پاڵ بەرەیەکی دیکە، لە بەرامبەردا سیاسەتی ھاوسەنگیان لە پەیوەندیەکانیان پەیڕەو کرد، ھۆشداری ئەوەشیاندا کە نابێت خاکی عێراق بکرێـتە شوێنی یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان، بە دیاریکراویش، پاراستنی خاک و خەڵکی کوردستان.
پێشنیاز دەکرێت ھەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی پەیوەندیەکانی، لەگەڵ وڵاتە دژبەرەکان نوێنەرایەتیی بەھێزی لە پایتەختی ئەو وڵاتانە ھەبێت، بۆ ئەوەی ئەو پەیامەی ھەرێمی کوردستان ھەیەتی، لە نزیکەوە بیگەیەنێت.
بە گوتەی شارەزایان و لایەنە سیاسییەکان، لەگەڵ ئەوەی ھەرێمی کوردستان ھاوسەنگی لە پەیوەندیەکانی پاراستووە، ھەوڵیشی داوە بە تەنیا لایەنە ناکۆکەکان بە دیالۆگ کێشەکانیان چارەسەر بکەن، کە تا ئێستا ئەمە لە لایەن حکوومەتی عێراق بەدی نەکراوە.