سه‌رۆك بارزانی و كۆنسوڵی ئه‌مه‌ریكا ره‌وشی عێراقیان تاووتوێ كرد

جه‌خت له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا كرایه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

ڕۆژی شەممە 18ـی 1ـی 2020 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە ستیف فەگین، كۆنسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە تاووتوێ كرا.

پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا تەوەرێكی دیكه‌ی ئەو كۆبوونەوەیە بوو.