بابل.. مۆڵه‌تی خۆپیشانده‌ران بۆ حكومه‌ت كۆتاییهات
به ڤیدیۆ.. خۆپیشانده‌ران به سووتاندنی تایه سه‌رجه‌م رێگه‌كانیان داخست
K24 - هه‌ولێر:
خۆپیشانده‌رانی بابل، رۆژی 19/1/2020یان وه‌ك دوا مۆڵه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان دیاریكرد و ئه‌مڕۆش واده‌كه كۆتایی هات و خۆپیشانده‌ران سه‌رجه‌م رێگه‌كانی شاره‌كه‌یان داخست.
خۆپیشانده‌ران جیا له بابل، له نه‌جه‌ف و چه‌ند پارێزگا و شارێكی دیكه به‌رده‌وامیان هه‌یه، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه به‌غدای پایته‌خت.
هاوكات له چه‌ند لایه‌كه‌وه داوا ده‌كرێت خۆپیشاندانی ملیۆنی ئه‌نجام بدرێت.
تا دێت كێشه‌كانی عێراق قووڵتر ده‌بنه‌وه، پێشتر ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانێك به ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی داوای خۆپیشانده‌ران هه‌بووبێت، ئێستا ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانه ته‌نیا كاربه‌ڕێكه‌ره و ناتوانێت هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات.
ئه‌وه‌ش ده‌بێته گرفتێكی دیكه له‌به‌رده‌م بڕیاره‌كانی حكومه‌ت بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی خۆپیشانده‌ران.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، تا ئێستا لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر دیاریكردنی كه‌سێك بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی به ته‌واوی رێكنه‌كه‌وتوون، ئه‌گه‌رچی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك باس له رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی نێوان هه‌ردوو فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی فه‌تحی هادی عامری و سائیروونی موقته‌دا سه‌در ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌یی به‌و ئاراسته‌یه‌دا دیار نییه.
خۆپیشانده‌ران له بابل
خۆپیشانده‌ران له نه‌جه‌ف