ئێران دوو مانگی ده‌ستكرد ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان ده‌كات
دوای دوو هه‌وڵی شكستخواردوو
K24 – هه‌ولێر:
كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ هه‌ڵدانی دوو مانگی ده‌ستكرد، به‌ره‌و بۆشایی ئاسمان.
ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی تاران دوای دوو هه‌وڵی شكستخواردوو دێت، كه له‌و بواره داویه‌تی.
وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان و ته‌كنۆلۆژیای زانیاری، محه‌مه‌د جه‌واد ئازه‌ری رایگه‌یاند، هه‌ردوو مانگی ده‌ستكردنی "زه‌فه‌ر-1" و "زه‌فه‌ر- 2" ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له بنكه‌ی "خومه‌ینی بۆشاییگه‌رییه‌وه" ره‌وانه‌ی خولگه‌ی زه‌وی بكرێن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیای ئێران، هه‌ر دوو مانگه ده‌ستكرده‌كه، چوار كامێرای ره‌نگاوڕه‌نگی كوالێتی به‌رزیان لێ به‌ستراوه، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و تۆماركردنی گۆڕانكارییه‌كانی بواری كشتوكاڵ و ژینگه‌ی ئێران.
له مانگی یه‌نایر و فێبرایه‌ری ساڵی رابردوو، ئێران دوو هه‌وڵیدا بۆ ناردنی مانگی ده‌ستكرد بۆ بۆشایی ئاسمان، به‌ڵام هه‌ردوو هه‌وڵه‌كه‌ی شكستیان هێنا.