نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ كۆده‌بێته‌وه
"په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى تاوتوێ ده‌كرێن"
K24- هه‌ولێر:
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به داوه‌تێكى فه‌رمى به‌شدارى له كۆڕبه‌ندى ئابووريى جيهانيى داڤۆسدا ده‌كات، كه ڕۆژانى 21 تا 24ى ئه‌م مانگه له يادى 50 ساڵه‌ى دامه‌زراندنيدا به‌ڕێوه ده‌چێت و تيايدا به ناونيشانى "لەپێناو جیھانێکی یەکگرتووی گەشەسەندووی بەردەوامدا"، تيشك ده‌خرێته سه‌ر پرسه جيهانييه‌كانى تايبه‌ت به ئابوورى و سياسه‌ت و ئاسايش و سه‌قامگيرى.
له ميانهى به‌شداريكردنيدا نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا و ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرێز، سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ژماره‌ك له سه‌ركرده و وه‌زيران و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان كۆده‌بێته‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كاندا په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و سياسه‌ت و هه‌ڵوێستى هه‌رێم و گۆڕينه‌وه‌ى بيروڕا ده‌رباره‌ى پرسه هه‌رێمى و جيهانييه‌كان تاوتوێ ده‌كرێن.
هه‌ر له ميانهى به‌شداريكردنيدا، نێچيرڤان بارزانی له دانیشتنێکی داڤۆسدا به ناونيشانى "ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى ناسه‌قامگير" قسه ده‌کات. تيايدا لێكه‌وته درێژخايه‌نه‌كانى ئاڵۆزى و پشێوييه به‌رده‌وامه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، كه بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ى ترس و نيگهرانييهكى گه‌وره‌ى جيهانى و ناوچهيى باس ده‌كرێن و تيشك ده‌خرێته سه‌ر كاريگه‌ريى ستراتيژيى قه‌يرانى ئێستا له‌سه‌ر ئاشتى و سه‌قامگيرى له كه‌نداو، عێراق و سووريا.
H.B