ریال مەدرید لاوێکی بڕازیلی بردە ریزەکانی
دەبێتە یەکەم گرێبەستی ئەم زستانەی
ریال مەدرید بەفەرمی گواستنەوەی رێنیێر خیسۆسی یاریزانی لاوی بڕازیلی بۆ ریزەکانی راگەیاند.
یانەی ریال مەدرید بەفەرمی رایگەیاندووە، رێنیێری خیسۆسی 18 ساڵانیان بۆ ماوەی شەش ساڵ بەرامبەر 35 ملیۆن یۆرۆ گواستەوە ریزەکانی، کە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 125 ملیۆن یۆرۆ دەبێت و گرێبەستەکەی تاکو هاوینی 2026 دەخایەنێت، کە رێنیێر لەگەڵ فلامینگۆ لە ریزی تیپی یەکەم لە 15 یاری 6 گۆڵی کرد و گۆڵێکیشی دروستکرد، دوو نازناویشی بۆ یانەکەی بەدەستهێنا..
دوای کۆتایی هاتنی راهێنان و یارییەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەی بڕازیل، رێنیێر پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدرید دەکات و لە ریزی تیپی کاستییا یاریی دەکات.