هۆزه عه‌ره‌به‌كانی سوننه چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ره‌تده‌كه‌نه‌وه
فراكسیۆنی پارتی: بڕیاری له‌و جۆره ئه‌سته‌مه جێبه‌جێ بكرێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، حه‌مه‌ده‌مین فارس رایگه‌یاند، ھەر بڕیارێک کە لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەربچێت و کۆدەنگی ھەموو لایەن و پێکھاتەکانی لەسەر نەبێت، جێبەجێکردنی ئەستەم دەبێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، گوتەبێژی ھۆزە عەرەبه‌كان، مزاحم حوێت، رایگه‌یاند، ئێمە وەک سوننە, چوونە دەرەوەی ھێزەکانی ئەمەریکا لە عیراق رەتدەکەینەوە و بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراقیش تاک لایەنە بوو بێ ئامادەبوونی کورد و سوننە تیپەڕی.
گوتیشی: داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەین پابەندی بڕیارەکە نەبێت چونکە لێکەوتەی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە, تەنانەت قسەمان لەگەڵ ئەمەریکییەکان کردووە ئەگەر بڕیاری کشانەوەشتان دا پێویستە تەنھا لە پارێزگاکانی باشوور بێت، بەڵام رێگا نادەین لە ناوچە سونییەکان بکشێنەوە، چونکە ھێشتا مەترسی داعش لەو ناوچانە ماوە.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، لە دواین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی، بڕیار و راسپاردەکانی پەرلەمان و حکوومەتی عێراق لە چەند مانگی رابردوو، بە بڕیاری دوور لە بنەمای شەراکەت و تەوافق و تەوازن پێناسە کراون، بۆیە بە پێویست زانراوە لە بڕیارە چارەنووسازەکان ھەموو پێکھاتە نەتەوەیی و ئاینی و ئاینزاكان بەشدار بن.