یاسای چاكسازی رەوانەی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كرا
سه‌رۆكی هه‌رێم له ماوه‌ی 10 رۆژدا له رۆژی دانانییه‌وه ده‌ریده‌چوێنێت
K24 - ھەولێر
دوای ئەوەی یاسای چاكسازی لە پەرلەمانی كوردستان پەسند كرا، لەلایەن پەرلەمانەوە رەوانەی سەرۆكایەتیی ھەرێمی كوردستان كرا.
بە گوێرەی ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی كوردستان "سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، له چوارچێوه‌ی حوكمه‌كانی په‌یڕه‌وی ناوخۆ و یاسا به‌ركاره‌كان، یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر، ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كرد".
پەرلەمانی كوردستان راشیگەیاند "به‌پێی یاسای ژماره 1ی ساڵی 2005ی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم (هه‌مواركراو)، ئه‌و یاسایانه‌ی كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سند ده‌كرێن، سه‌رۆكی هه‌رێم له ماوه‌ی 10 رۆژدا له رۆژی دانانییه‌وه ده‌ریان ده‌چووێنێت و مافی ئه‌وه‌شی هه‌یه تانه له كۆی یاساكه، یان له‌به‌شێكی بدات و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی بكاته‌وه، تا چاوپێداخشاندنه‌وه‌ی بۆ بكات".
ئەوەش خراوەتەڕوو "هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و به‌پێی هه‌ردوو مادده‌كانی 94 و 95 له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان هاتووه: ده‌بێت یاسا و بڕیاره‌كان، له ماوه‌ی(15) پازده رۆژدا، له رێكه‌وتی پهسهندكردنیانهوه، بنێردرێن بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، به‌مه‌به‌ستى دەرچوواندنیان. ئه‌گه‌ر سه‌رۆكایه‌تیی هـه‌رێم، لـه مـاوه‌ی ئـه‌و 15 پـازده رۆژه‌دا، بـه پێـی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ژماره (1)ی ساڵی 2005ی هـهمواركراو، یاسـا، یان بڕیاره‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی گشتی، یان به‌شێك ره‌ت كـرده‌وه، له‌و كاته ده‌بێ لیژنه‌ی تایبەتمەند له ماوه‌ی (15) پازده رۆژدا راپۆرتی خـۆی بنووسێت، پاشان له یه‌كه‌مین دانیشتین، دوای ته‌واوكردنی راپۆرته‌كه دێتـه نـاو په‌رله‌مان و بڕیاری په‌رله‌مان له‌و باره‌وه یهكلاكـهرهوه ده‌بێـت، یـان ڕای سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌رده‌گرێت و راپۆرتی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند تـاووتویێ ده‌كرێت، یان به ده‌نگی زۆرینه‌ى ئه‌ندامان پێداگریی له‌سه‌ر ڕای خـۆی ده‌كـات و ئـه‌م جاره‌ش ڕای په‌رله‌مان ره‌ت ناكرێته‌وه".
یاسای چاكسازی لهخانهنشینی مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر، له‌دانیشتنی دانیشتنی ژماره (15)ی ئاساییی خولی پایزه له ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن رۆژی پێنجشه‌مه 16/1/2020، به‌ده‌نگی 89 ئەندامی پەرلەمانی کوردستان په‌سند كرا.
ھ.م