نزیكه‌ی هه‌زار ئافره‌ت لە سۆران کێشەی پێنەدانی رەگەزنامەی عێراقیان هەیە
بەو ھۆیەوە ناتوانن لە دامودەزگاكان دابمەزرێن
K24 - سۆران
ژماره‌یه‌كی زۆری ئافره‌تی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و پارچه‌كانی دیكه و ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش هاوسه‌رگیریان له هه‌رێمی كوردستان كردووه‌و. له چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقین، به‌ڵام به‌غدا له به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا كار به‌و یاساییه ناكات، كه مافی پێدانی ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی دیاریكردووه، ئه‌مه‌ش بووەته ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م سه‌دان خێزان.
په‌روین ئیبراھیم، خه‌ڵكی شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و مامۆستای گرێبه‌ست بووه له زانكۆی سۆران، به‌ڵام گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ نوێ نه‌كراوه‌ته‌وه، بەھۆی نه‌بوونی ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقیش مافی دامه‌زراندنی نییه.
پەروین، نزیكه‌ی شه‌ش ساڵه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ گه‌نجێكی باشووری كوردستان كردووه و ئێستا له سۆران نیشته‌جێیه. ھاوژین و كوڕه پێنج ساڵانه‌كه‌ی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقین، به‌ڵام ئه‌و یه‌كێكه له‌و ئافره‌تانه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی پێنه‌دراوه.
به ته‌نیا ئه‌و خێزانە نین كە دووچاری ئه‌و گرفته هاتوون، له ئامارێكی یه‌كه‌ی ئیداری سۆران، له قەزای سۆران نزیكه‌ی هه‌زار ئافره‌تی هاوشێوه هه‌ن و گرفتاری بێبه‌شبوونن له ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی.
لە بڕگه‌ی شه‌شی یاسای هه‌مواركراوی ساڵی 2006ی ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقیدا هاتووه، هه‌ر كه‌سێك به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی هاتبێت عێراق و نیشته‌جێبووبێت و ماوه‌ی له 10 ساڵ كه‌متر نه‌بێت مافی وه‌رگرتنی ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی هه‌یه، بۆ ئه‌وانه‌شی گرفتی سیاسیان نییه له ده‌سته‌ڵاتی وه‌زیری ناوخۆی عێراق دایه ئه‌و مافه‌ی پێبدات، به‌ڵام تا ئێستا به‌غدا له به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا كار به‌و یاساییه ناكات.
ھ.م