ئه‌مه‌ریكا: پێویسته هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی لیبیا ده‌ستپێبكاته‌وه
ئه‌مه‌ریكا داوای هه‌نارده‌ی نه‌وتی لبیبا ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له لیبیا رایگه‌یاند، نیگه‌رانییه‌كی قوڵیان له باره‌ی راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی لیبیا هه‌یه و پێویسته ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به ناردنی نه‌وت بكرێته‌وه.
باڵیۆزخانه‌كه له رێی تویته‌ره‌وه بڵاویكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا به پێویستی ده‌زانێت ده‌ستبه‌جێ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌ستپێبكاته‌وه.
رۆژی یه‌كشه‌ممه، كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی لیبیا رایگه‌یاند، به هۆی داخرانی به‌نده‌ره‌كانی لیبیاوه، ناچارن به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ (72) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه كه‌مبكه‌نه‌وه.
به هۆی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی به‌نده‌ره‌كانی لیبیا له لایه‌ن هێزه‌كانی خه‌لیفه حه‌فته‌ره‌وه، هه‌نارده‌ی نه‌وتی لیبیا كه‌میكردووه.
حكومه‌تی ته‌رابلووس ره‌تیكردووه‌ته‌وه، داهاتی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌لیفه حه‌فته‌ر دابه‌ش بكات و ئاماده نییه نه‌وت له رێی ئه‌و به‌نده‌رانه‌وه هه‌نارده بكات، كه خه‌لیفه حه‌فته‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوون.