هاوپه‌یمانان ده‌ست به مه‌شقدانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌نه‌وه
بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: مه‌شقه‌كه ته‌نیا بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌ستا بوو
K24- هه‌ولێر:
بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێت: وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستیان به مه‌شق و راهێنانی هێزی پێشمه‌رگه كردووه‌ته‌وه.
سه‌ربه‌ست له‌زگین له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند: وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ته‌نیا بۆ هه‌فته‌یه‌ك مه‌شق و راهێنانه‌كانیان وه‌ستاندبوو، ئێستا هه‌موویان ده‌ستیان به مه‌شق و راهێنان كردووه‌ته‌وه.
H.B