سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری نەینەوا دەكات

بارودۆخی شاری موسڵ و ناوچەكانی تری پارێزگای نەینەوا تاوتوێكران

K24 – هه‌ولێر:

ڕۆژی سێشەممە 21ـی 1ـی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە نەجم ئەلجبووری پارێزگاری نەینەوا كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی شاری موسڵ و ناوچەكانی تری پارێزگای نەینەوا و رەوشی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان و بار و گوزەرانی ئاوارەكان و هەروەها كۆسپەكانی بەردەم گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان تاوتوێ كرا. 

مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوە و بەهێزبوونەوەی تیرۆر و پێویستیی هەماهەنگیی لایەنەكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو.