له دووزخورماتوو پێشمه‌رگه‌یه‌ك تیرۆر كرا
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ڵكوتراوه‌ته سه‌ر ماڵی
K24 – گه‌رمیان:
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ پێشمه‌رگه‌یه‌كی باره‌گای لقی (22)ـی پارتی دیموكراتی كوردستان له دووزخورماتوو شه‌هید كرا.
له‌و باره‌یه‌وه لقی (22)ـی پارتی دیموكراتی كوردستان، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ "كوردستان24" نێردراوه هاتووه: "زۆر بەداخەوە ئەمڕۆ (21ی کانوونی دووەمی 2020) کاتژمێر (5:30)ـی بەرەبەیانی له شارۆچکەی دووزخورماتوو چەند چەکدارێکی نەناسراو هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵی هه‌ڤال (سالار سابیر محه‌مه‌د) پێشمەرگەی بارەگای (لق)ـمان و به‌ناهه‌ق شەهیدیان کردووە".
هه‌روه‌ها هاتووه: "ئێمە لە كاتیكدا پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی شەهید و کەسوکار و هەڤاڵانی دەکەین، هاوكات بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە نامرۆڤانه تیرۆریستیه دەکەین و به‌رپرسیاریه‌تی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی لایه‌نه په‌یوه‌ندیدار و دەزگا ئەمنییەکانی سنوورەکە و داوایان لێ ده‌كه‌ین بە زووترین کات هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئاشكراكردنی ئەو دەستە گوماناوی و تاوانكاره بۆئەوەی بە سزای یاسای خۆیان بگەن".