رێنمایی نوێ لەبارەی رەشكردنی جامی ئۆتۆمبێل دەدرێت

ھاتووچۆی ھەولێر راگەیەندراوێك بڵاو دەكاتەوە

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر شوفێران ئاگادار دەكاتەوە، كە لیژنەی جام رەشكردنی ئۆتۆمبێل كارەكانی بۆ ماوەیەكی كاتی راگرتووە.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر دەڵێ: "ئاگاداری سه‌رجه‌م هاووڵاتیان و شوفێران ده‌كه‌ینه‌وه‌، كە لیژنه‌ جام ره‌شكردنی ئۆتۆمبێل كاره‌كانی راگیرا، تاكو رۆژی 2/2/2020، به‌ مه‌به‌ستی ده‌ركردنی رێنمایی نوێ، بۆیه‌ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه‌ نیازیان هه‌یه‌ جامی ئۆتۆمبێلە‌كانیان ره‌ش بكه‌ن ده‌توانن له ‌دوای ئه‌م به‌رواره‌ سه‌ردانی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆ بكەن".

پێشتر وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدابوو بە پێدانی مۆڵەت بەو كەسانەی دەیانەوێت جامی ئۆتۆمبێلەكانیان رەش بكەن، لە بەرامبەردا بەپێی رێژەی رەشكردنەكە بڕێك پارە وەردەگیرێت.