دوو بڕیار لەبارەی بریكارنامه (وكاله) و تابلۆی ئۆتۆمبێل دەدرێت
ھاتووچۆی ھەولێر ئاسانكاری بۆ شوفێران دەكات
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەری ھاتووچۆی ھەولێر دوو بڕیاری نوێ لەبارەی بریكارنامه (وكاله) و تابلۆی ئۆتۆمبێل دەركرد، كە وەك ئاسانكارییە بۆ ھاووڵاتی و شوفێران.
لە راگەیەندراوێكدا ھاتووچۆی ھەولێر رایگەیاند: "به مه‌به‌ستی ئاسانكاری زیاتر بۆهاووڵاتیان و پیشكه‌شكردنی خزمه‌تی زیاتر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی هه‌ولێر كۆمه‌لێك بڕیار و راسپارده‌ی ده‌ركرد بۆ به‌شه‌كانی تۆمار و یاسایی".
وەك لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە، بڕیار و راسپارەدەكان بەمشێوەیەی خوارەوەن:
1- دیاری نه‌كردنی هیچ ماوه‌یه‌ك بۆ به‌سه‌رچوونی بریكارنامه (وكاله)ی گشتی و تایبه‌ت كه پیش‌تر بۆ وكالهی گشتی ماوه‌ی 5 ساڵ دیاری كرابوو، بۆ وەكالهی تایبه‌تیش ماوه‌ی 3 ساڵ دیاری كرابوو، كه ئه‌مه بوو بووه سه‌رچاوه‌ی كێشه بۆ هاووڵاتیان و زۆرێك له هاووڵاتیان كه ده‌یانویست وەكالهكان تازه بكه‌نه‌وه موكل داوای پاره‌ی لێده‌كردن یاخود ئاماده نه‌ده‌بوو سه‌ر له نوێ وەكاله بكاته‌وه. ئێستا به‌پێی ئه‌م بڕیاره به‌بێ تازه كردنه‌وه و بۆ ماوه‌ی كراوه كار بهوەكاله ده‌كرێت و تەنیا له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه به‌پێی یاسا وەكاله كاریگه‌ری نامێنێت له‌و كاتانه كاری پێناكرێت كه ئه‌وانیش ئه‌مانه:
ا/له‌حاڵه‌تی له‌ده‌ستدانی ئه‌هلیه‌تی بریكار یان بریكاردهر .
ب/له‌حاڵه‌تی دیاریكردنی ماوه بۆبه‌سه‌ر چوونی وەكالهكه له‌لایه‌ن بریكاردهرهكهوه.
ج/له‌حاڵه‌تی مردنی بریكار یان بریكاردهر.
2/گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل (تبدیل لوحات) كه زۆریك له‌و هاووڵاتیانه‌ی كه خاوه‌نی دوو ئۆتۆمبێل یان زیاترن حه‌ز به گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان ده‌كه‌ن له‌نێوان ئۆتۆمبێلەكانیان، كه پێشتر نه‌ده‌بوایه له‌ماوه‌ی كه‌متر له 6 مانگ ئه‌م كاره دووباره بكرابایه‌وه، به‌ڵام ئێستا رێگاپێدراو كرا، و هاووڵات ده‌توانێت له‌ماوه‌ی 24كاتژمێر جارێكیش ئه‌م كاره بكات، كه ئه‌مه‌ش ئاسانكاریه‌كه بۆهاووڵاتیان.
ھ.م