گومانلێكراوێكی دۆسیەی كوشتنی دیپلۆماتكاره توركه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
له شرنا‌خ ده‌ستگیركراوه
K24 - هه‌ولێر:
توركیا گومانلێكراوێكی دۆسیەی كوشتنی دیپلۆماتكارهكهی ساڵی رابردووی هه‌ولێری ده‌ستگیر كرد.
هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا له شرناخی باكووری كوردستان گۆمانلێكراوێكیان ده‌ستگیر كردووه به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به كوشتنی دیپلۆماتكاره توركه‌كه‌ی ساڵی رابردووی شاری هه‌ولێره‌وه هه‌یه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نه‌دۆڵی توركیا، له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا و ده‌زگای هه‌واڵگری میتی توركی رۆژی سێشه‌ممه له شرنا‌خ، گومانلێكراوه‌كه ده‌ستگیر كراوه،
ئاژانسه‌كه هیچ زانیارییه‌كی له باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه ئاشكرا نه‌كردووه، كه به‌تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندیی به كوشتنی عوسمان كۆسه ده‌ستگیركراوه.
عوسمان كۆسه، دیپلۆماتكاری تورك، رۆژی 17ی ته‌مموزی 2019 له رێستڕۆنتێكی شاری هه‌ولێر كوژرا.
ئ. م