ئه‌ردۆغان ده‌ست به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی داودئۆغلودا ده‌گرێت
دوای جیابوونه‌وه‌ی له پارتی دادوگه‌شه‌پێدانی ئیسلامی توركیا
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی توركیا ده‌ستیگرت به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ی "زانست و هونه‌ر"دا، كه له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی توركیا، ئه‌حمه‌د داودئۆغلو دامه‌زرابوو.
ئه‌حمه‌د داودئۆغلو، دوای جیابوونه‌وه‌ی له پارتی دادوگه‌شه‌پێدانی ئیسلامی توركیا، به سه‌رۆكایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، پارتێكی نوێی به ناوی "پارتی ئاینده" دامه‌زراندووه.
چاودێرانی ره‌وشی سیاسی توركیا، له‌و بڕوایه‌دان، شه‌ڕی شكاندنی یه‌كدی له نێوان ئه‌ردۆغان و داودئۆغلودا ده‌ستیپێكردووه.
سه‌رپه‌رشتیارانی دامه‌زراوه‌كه رایانگه‌یاندووه، تاساون كاتێك بینیویانه (3) كه‌س له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقافه‌وه چوونه‌ته سه‌ر دامه‌زراوه‌كه‌یان و پێیان وتوون، له‌مه‌ودوا ئێمه سه‌رپه‌رشتی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه ده‌كه‌ین.
زانكۆی "ئیستانبوڵ شه‌هیر"ی ناسراوی توركیا سه‌ر به دامه‌زراوه‌ی "زانست و هونه‌ر"ه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه، موڵكدارێتی زانكۆكه بخرێته سه‌ر زانكۆی "مه‌ڕمه‌ڕه".