لیژنهی دانوستانكاری بهغدا بانگهێشتی پهرلهمانی كوردستان دهكرێت
سبهی پهرلهمانی كوردستان كۆ دهبێتهوه
K24 – ههولێر:
سبهی پەرلەمانی کوردستان بە بەشداریی لیژنەی دانوستانکاری نێوان هەولێر و بەغدا کۆ دەبێتەوە.
مونا قاوهچی، سکرتێری پەرلەمان رایگهیاند، دانیشتنەکە لەسەر داواکاریی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بووە، بۆ زانینی وردەکاریی دانوستانەکان، چونكه بە پێوست دەزانرێت پەرلەمان و حکوومەت لە بارەی رێککەوتنەکان هەماهەنگیان هەبێت.
یەکێک لە بنەماکانی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەم، کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت خستیەڕوو، رێککەوتنە لە نێوان ھەولێر و بەغدا، لە ساڵی رابردووشدا ھەردوولا لە بارەی بودجەی 2020 و رادەستکردنی 250 ھەزار بەرمیل نەوت رێککەوتن. وردەکاریی ئەم رێککەوتنەش بۆ پەرلەمانی کوردستان دەخرێتەڕوو، پێشنیازیش کراوە بۆ پاراستنی داتا و زانیارییەکان و وردەکاریی رێککەوتنەکە، دانیشتنەکەی پەرلەمان داخراو بێت.