سەرۆک مەسعود بارزانی و پارێزگاری موسەنا پەرەسەندنەکانی عێراقیان تاووتوێ کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە پارێزگاری موسەننا و شاندێکی یاوەری کرد

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ ئەحمەد مەنفی جەودە، پارێزگاری موسەننا و شاندێكی یاوەری کۆ بووەوە و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراقیان تاووتوێ کرد.

لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەكانی عێراق تاووتوێ كرا. هەروەها پارێزگاری موسەننا سوپاسی هەڵوێست و خەمخۆریی سەرۆك بارزانی كرد لەمەڕ قەیرانەكانی عێراق و یارمەتیدانی پارێزگاكانی باشووری عێراق و رایگەیاند، كە خەڵكی سەماوە و پارێزگای موسەننا سۆزێكی تایبەتیان بۆ سەرۆك بارزانی هەیە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا، شاندی میوان وێڕای ئاماژەدان بە بارودۆخی نالەباری سیاسی لە عێراق، داوایان كرد كە سەرۆك بارزانی رۆڵی هەبێت بۆ چارەسەركردنی ئەو قەیرانە قووڵەی ئێستا لە عێراقدا لە ئارادایە.

H.J

Fly Erbil Advertisment