نێچیرڤان بارزانی و تره‌مپ له داڤۆس كۆبوونه‌وه
له دووه‌م رۆژی كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهان له داڤۆس
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له دووه‌مین رۆژی كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهان له داڤۆس، له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆ بووه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سایتی "سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان"، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق به‌گشتى، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا و په‌ره‌پێدانيان به‌تايبه‌تى له بوارى هاريكاريى وزه‌دا، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر و چۆنيه‌تيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، ره‌وشى ناوچه‌كه به‌گشتى و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه و دۆخى سووريا، تاووتوێ كران.
هه‌روه‌ها هاتووه: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی به ناوى گه‌لى كوردستانه‌وه، سوپاس و پێزانينى بۆ سه‌رۆك تره‌مپ و ئه‌مه‌ريكا دووپات كرده‌وه، بۆ پشتگيرييان له هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى داعشدا، هاوكات جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هێشتا تيرۆر له ناوچه‌كه مه‌ترسييه‌كى راسته‌قينه‌يه، بۆيه گرنگه هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له ئه‌ركه‌كانى به‌رده‌وام بێت.
سایته‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نێچيرڤان بارزانى پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له راپه‌ڕينى (1991)ه‌وه تا ئازاديى عێراق و قۆناغه‌كانى دواى ساڵى (2003) و رۆڵى هه‌رێمى كوردستانى له بنياتنانه‌وه‌ى عێراقى تازه پێشكه‌ش كرد و خواستى هه‌رێمى بۆ بره‌ودانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا له بواره جياكاندا نيشان دا.
رۆژی 21/1/2020 یه‌كه‌م رۆژی كاره‌كانی (50)ه‌مین كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانی داڤۆس ده‌ستی پێ كرد، كه تێیدا (224) پانێڵ و دیدار و کۆبوونەوەی فه‌رمی ئەنجام ده‌درێن و (774) بەشداربووش وتار، یاخود لە پانێڵ و کۆبونەوەکاندا قسە دەکەن.
له داڤۆسی ئه‌مساڵ، (7) پرسی جیھانی گفتوگۆیان لەسەر ده‌کرێت، له‌وانه‌ش: گەرمبوونی زەوی، ھۆکاری سووتانی بەشێك لە دارستانەکانی ئوسترالیا و ئەمازۆن، گرژییەکانی نێوان ئەمه‌ریکا و ئێران، گرنگترین پرسه‌كان ده‌بن.
كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانی له داڤۆس، له‌لایه‌ن كڵاوس شواب، له ساڵی 1971 دامه‌زراوه و ساڵانه به‌ڕێوه ده‌چێت.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)