خۆپیشانده‌ران به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووك هێلكه باران ده‌كه‌ن
"له دامه‌زراندن سته‌م له كورد كراوه"
K24 - هه‌ولێر:
ده‌رچووانی كۆلێژ له پێكهاته‌ی كورد له كه‌ركووك خۆپیشاندانێكیان له دژی دامه‌زراندنی پێكهاته‌كان ساز كرد و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، سته‌م له كورد كراوه و ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌میان دامه‌زراون له چاو پێكهاته‌كانی عه‌ره‌ب و توركمان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23/1/2020 ده‌رچووان له به‌رده‌م بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووك گردبوونه‌وه و سه‌ره‌تاش گرژیی له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان درووست بوو. دواتریش خۆپیشانده‌ران بینای په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووكیان هێلكه‌باران كرد .
په‌یامنێری كوردستان 24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند، تا ئێستاش ده‌رچووان له گردبوونه‌وه‌ی خۆیان به‌رده‌وامن و ئاماده‌نین تا جێبه‌جێكردنی داواكانییان شوێنه‌كه چۆڵ بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، داواكاری ده‌رچووان ئه‌وه‌یه، یان ژماره‌یه‌كی زیاتری كورد دابمه‌زرێنرێت وه‌كو پێكهاته‌كانی دیكه، یانیش فه‌رمانی دامه‌زراندنه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
ئ. م