به‌په‌له.. ئه‌ستێره‌یه‌كی ریال مه‌درید تووشی پێكان بوو
"ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی دیاریكرا"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه گاریس به‌یل به‌هۆی پێكان به‌شداری یاریی داهاتووی ریال مه‌درید ناكات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا بڵاوی كردۆته‌وه كه گاریس به‌یل له یاریی رابردووی یانه‌كه‌ی له جامی شای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر سالامانكا تووشی پێكان بووه و به‌شداری یاریی داهاتووی یانه‌كه‌ی ناكات.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه پێكانه‌كه‌ی گاریس به‌یل له پاژنه‌ی پێیه‌تی و بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ له یاریكردن دوورده‌كه‌وێته‌وه.
به‌یل له‌م وه‌رزه ته‌نیا به‌شداری 15 یاریی كردووه، 3 گۆڵی تۆمار كردووه و دوو گۆڵیشی درووست كردووه.
گاریس به‌یلی ته‌مه‌ن 30 ساڵ، له هاوینی 2013 له یانه‌ی تۆتێنهام به به‌های 100 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مه‌درید، ته‌واوی ساڵه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه به دۆخێكی ناجێگیر و پێكان به‌ڕێكردووه، به جۆرێك له ماوه‌ی 7 ساڵی رابردوو له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید به‌شداریی له 246 یاری كردووه، 105 گۆڵ و 67 ئاسیست كردووه.
.jpg)