توێژینەوەیەکی نوێ هۆکاری زوو سپی بوونی قژ ئاشکرا دەکات

پرۆفیسۆرێکی زانکۆی هارڤارد هۆکاری سپی بوون قژ ئاشکرا دەکات

K24 – هه‌ولێر:

وێن یاچی سو، پرۆفیسۆری خانە بنەڕەتییەکان لە زانکۆی هارڤارد هۆکارێکی سپی بوونی قژ (پرچ) جیا لە هۆکارەکانی پیربوون و بۆماوەیی ئاشکرا دەکات.

ئەو پرۆفیسۆرە دەڵێت، جیا لە چەند هۆکارێکی بایۆلۆژی، فشاری دەروونی کاریگەری زۆری لەسەر سپی بوونی قژ هەیە. ئەمەش لە رێگای کۆئەندامی دەمارەوەیە.

بەگوێرەی ئەنجامی توێژینەوەکە، فشاری دەروونی دەبێتە هۆی دەردانی هۆرمۆنی نۆراپینفرین، نزیکترین خانەی بنەڕەتیی و ئەو بەشەی بەرپرسە لە پێدانی رەنگ، هۆرمۆنەکە هەڵدەگرێت.

ئەگەر فشارەکە زۆر بێت و ئەو هۆرمۆنە بەردەوام دەربدرێت، هەموو ئەو بەشی خانانەی دەبنە هۆی دابینکردنی رەنگ، لەدەست دەچن.

لە دوای نەمانی فشارەکە، ئەو خانانە دروست دەبنەوە، بەڵام بەگوێرەی توێژینەوەکان، ئەگەر فشارە زۆر بێت و ماوەیەک بخایەنێت، ئەوا بەشێکی ئەوجۆرە لە سیستمی دووبارە دروستکردنی رەنگەکان، بۆ هەمیشە لەناودەچن، ئەمەش لەبەر ئەوەی مرۆڤە لەو کاتە دەچێتە دۆخی "جەنگەوە" و دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی خانە بنەڕەتییەکان.

بەمجۆرەش، رەنگی موو، بە تایبەتی مووی قژ و دەموچاو، سپی دەبن.

لە ئێستادا، ئەو توێژەرانە دەیانەوێت زیاتر لێکۆڵینەوە لەوە بکەن، فشاری دەروونی کاریگەری دیکەی چییە لەسەر مرۆڤ کە تاوەکو ئێستا ئاشکرا نەکراوە.

The telegrapgh