سۆپا دوو منداڵی كوردی لە كەركووك سووتاند

چیرۆكی تراژیدیای سووتانی دوو منداڵی كورد لە كەركووك

K24- هه‌ولێر:

ئەنەس و ئەنیا، دوومنداڵی دانیشتووی گەڕەکی پەنجاعەلی شاری کەرکووك بوون و بەھۆی گڕگرتنی سۆپاوە سووتان و گیانیان لەدەستدا.

ئەنەس لە خەودا سەرەتا بەھۆی دووکەڵەوە دوای خنکانی دەسووتێت، ئەسماش پێش کەوتنەوەی ئاگرەکە سەیری تەلەفزیۆنی کردووە، بەھۆی دووکەڵی زۆر و بەتینی ئاگرەکەوە نەتوانراوە ڕزگار بکرێن، کوردستان٢٤ وردەکاری چیرۆکی سووتانی ئەو دوومنداڵە دەخاتە ڕوو.

H.B