مامۆستایانی ئایینی گوتاری ئەم ھەفتەیان بۆ زیانەكانی تەڵاق تەرخانكرد
لە مینبەرەكانەوە خەڵك لەسەر ئاشتی خێزان ھاندەدرێت
K24- سلێمانی:
وەزارەتی ئەوقاف تەوەری نوێژی ھەینی ئەم ھەفتەیەی دیاریکرد و رایگەیاند، پێویستە مامۆستایانی ئاینی له گوتارهكانیان لەسەر کێشە سەردەمییەکانی کۆمەڵگە و چارەسەرکردنیان قسە بکەن بۆ نموونە کێشەی تەڵاق، ئەوەش دوای ئەوەی ڕێژەی تەڵاق لە ساڵی رابردوو جێگەی شۆك بوو بۆ دانیشتوانی ھەرێم, توێژەرانیش دەڵێن: پێویستە ھۆشیاری بڵاوبکرێتەوە، چونکە زۆربەی کێشەکانی سەردەم خێزانین.
لهمبارهشهوه عیرفان رەشید، پێشنویژ و وتارخوێن دووپاتیهكاتهوه، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان کار بکەن بۆ ئەوەی ئەم کێشانە کەم بێتەوە.
سهركۆ عهبدوڵڵا، تویژهری كۆمهڵایهتیش دهڵێت: پێویسته ھۆشارییەکان لەمینبەرەکانهوه بڵاوبکرێنەوە، چونکە زۆربەی کێشەکانی سەردەم خێزانین.
دیاریکردنی تەوەری کێشە سەردەمیەکان بۆ ئەوە بوو، ھانی مامۆستایانی ئایینی بدات کە لەسەر کێشە سەردەمیەکان قسە بکەن، بهوهی كه ئهو كیشانه رۆژ بەڕۆژ زیاتر تەشەنە دەکەن و دەبنە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی كۆمەڵگە و لێكترازانی خێزانی.
H.B