هه‌ولێر.. رێز له‌ نووسه‌ر و شاعیری كورد حه‌مه‌ سه‌عید حه‌سه‌ن ده‌نرێت

رێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان 24 به‌ڕێوه‌چوو

K24- هه‌ولێر:

ئه‌مڕۆ به‌ سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان 24، رێوڕەسمی رێزلێنان لە شاعیر و نووسەری کورد، حەمە سەعید حەسەن له‌ شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.

رێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئیداری، سیاسی، نووسه‌ر و شاعیری كورد به‌ڕێوه‌چوو و چه‌ندین وتار له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ پێشكه‌شكران.

هه‌روه‌ها چه‌ندین دیاری و خه‌ڵات له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی داموده‌زگا و دامه‌زراوه‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ نووسه‌ری ناوبراو كران.

H.B