ناوچە كوردستانییەكان لە چاوەڕوانی گەڕانەوەی پێشمەرگەدان

بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان پێشمەرگە چاوەڕێی وەزارەتی بەرگری عێراقە

K24- هه‌ولێر:

سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، پێشمەرگە چاوەڕێی وەزارەتی بەرگری عێراقە بۆ دەسپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانیان لەبارەی گەڕانەوەی هێزه‌كانیان بۆ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.

له‌مباره‌یه‌وه‌ جه‌مال ئیمێنكی، سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرای دەکات حکوومەتی عێراق و هاوپەیمانان گەشتوونەتە ئەو بڕوایەی كه‌ به‌ بێ پێشمەرگە ئەو ناوچانە کۆنترۆڵ ناکرێن.

جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، دۆخی ناوچە کوردستانیەکان خراپە و چەند ناوچەیەکیش شەوانه‌ ده‌كه‌ونه‌ ژێر کۆنترۆڵی داعش.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا مەحیەدین حەسەن، ئەندامی لیژنەی ناوچە کوردستانیەکان سێ مەترسی لەسەر ئه‌و ناوچانه‌ ئاشکرا دەکات.

نەگەیشتنە رێککەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە و بەڕێوەبردنی هاوبەشی ناوچە کوردستانیەکان  هۆکارێك بوو بۆ مانەوەی شانە نوستووەکانی داعش، له‌ كاتێكیشدا دوای بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی هێزە بیانیەکان هاوپەیمان شەڕیان دژی داعش راگرتووە، ئەمەش بە مەترسی دەزانرێت بۆ گەرانەوەی داعش و کۆنترۆڵکردنی بەشێك لەو ناوچانە.

H.B